٢٦ ئاب ٢٠٢٥ - ١٤:١٧
Source: Mehrnews
"حەرەس وەتەنی" بۆ دابەش کردنی سووریایە یان بەرگری لە دروزەکان

پاش پێکهاتنی هێزی درۆزیی "حەرەسولوەتەنی" لە سوەیدا بە سەرکردەیی شێخ حیکمەت حەجەری، هەندێک کە ئەو کارە بە هەنگاوێکی ژیرانە بۆ تۆکمەی ئاسایش و ساماندانی هێزی سەربازیی ئەو پارێزگایە دەزانن و هەندێکی تر، نیگەرانی پاشهاتە نەرێنییەکانی لە بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ پلانی یەکڕیزیی دەوڵەتی دیمەشقن.

 بڵاوبوونەوەی هەواڵی سەرهەڵدانی هێزێکی نوێی درۆزی لە ژێر فەرمانی شێخ حیکمەت حەجەری، ڕێبەری مەعنەوی درۆزییەکان لە پارێزگای سوەیدای سووریا لە ژێر ناوی "حەرەسولوەتەنی"، کاردانەوەی جۆراوجۆری لەناو توێژەران، دیپلۆماتەکان و سیاسەتوانانی ئەو وڵاتە بەدەواوە بووە؛ بە جۆرێک کە هەندێک کە ئەو کارە بە هەنگاوێکی ژیرانە بۆ تۆکمەی ئاسایش و ساماندانی هێزی سەربازیی ئەو پارێزگایە دەزانن و هەندێکی تر، نیگەرانی پاشهاتە نەرێنییەکانی لە بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ پلانی یەکڕیزیی دەوڵەتی دیمەشقن.

بە گوێرەی ئەو هەواڵانە چەندین گرووپێکی ملیشیای درۆزی بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیێندراوێک، وێڕای ئاماژە بە ئاوێتەبوون و پابەندبوون بە ڕێنوێنییەکانی شێخ حیکمەت حەجەری، ڕێبەری مەعنەوی درۆزییەکان، جەختیان لەوە کردووە، کە ئامانجی ئەوان لە پێکهێنانی "حەرەسولوەتەنی"، سازدانی "هێزێکی ڕێکخراوە و بەهێزە" کە بەرپرسایەتی پاراستنی ئاسایشی وڵات و خەڵکی لە ئەستۆدا دەبێت.

ئەو گرووپانە لە هەژماری "نووسینگەی ڕاگەیاندنی حەرسولوەتەنی" لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووکدا، بە ئاماژە بەوەی کە "ئەم دامەزراوە نوێیە بە هاوکاریی هێزی خۆجێی، بۆ بەرگری لە ناوچەی جەبەل و پاراستنی شوناسی بەکۆمەڵ هەوڵ دەدا"، ڕاشیانگەیاندووە: حەرسولوەتەنی ڕێکخراوی سەربازیی فەرمی و نوێنەری تایفەیی ئێمەیە و لێرەدا پابەندیی تەواومان بە بەرپرسایەتییە ڕاگەیێندراوەکان، هاوئاهەنگی لەگەڵ هەموو هێزە پاڵپشتییەکان و گیانبەخت‌کردن بۆ پاراستنی ناوچەی جەبەل ڕادەگەیێنین.

"حەرەس وەتەنی" بۆ دابەش کردنی سووریایە یان بەرگری لە دروزەکان

لایەنگران: هەنگاوێکی بەرگرانە

جەماڵ شوفی نووسەر و توێژەری خەڵکی سوەیدا وەک یەکێک لە لایەنگرانی سەرهەڵدانی ئەو گرووپە ملیشیایە، بە نۆرس‌پرێسی ڕاگەیاند: ئەو هەنگاوە بۆ دوو مانگ دەچێت کە باسی لەسەرە و لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا پێکهاتنی خۆی بە فەرمی ڕاگەیاندووە و 30 گروو‌پ تەڤڵی ئەو دامەزراوە بوونە و بەڵێنیی خۆیان بۆ ڕاپەڕاندنی ئامانجەکانی ڕاگەیاندووە.

ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە حەرەسولوەتەنی هەنگاوێکی بەرگرانەیە و بڕیار نییە هێرش بکاتە سەر هیچ لایەنێک و بەپێی باوەڕی خەڵکی سوەیدا و وەک هەنگاوێکی ئیجابی بۆ یەکڕیزی گرووپەکان لە ژێر سەرکردایەتی و ڕێبەرایەتییەکی یەکە پێکهاتووە، ڕاشیگەیاند: یەکێک لە گرینگترین ئەرکەکانی ئەو هێزە، "پاراستنی ئاسایشی ناوخۆیی، دابین‌کردنی ئاسایشی شار و گوندەکان و پێشگری لە تەشەنەسەندنی دۆخی ئەمنی و بەرەنگاربوونەوەی هەر جۆرە هەڵمەتێکی تێکدەرانەیە" کە بەرپرسایەتیی پاراستنی سنوورەکان و ناوچە سنوورییەکان لەگەڵ بیابانەکانی لە ئەستۆیە و هەوڵ دەدا پێش بە قاچاخی چەک و چۆڵ و ماددەی مەترسیدار لەو ناوچانە بگرێت.

دژبەران: هەڕەشە بۆ سەر یەکڕیزی نیشتمانی

لە بەرامبەردا باسل نیازی دیپلۆماتی پێشووی سووریا بە نۆرس‌پرێسی ڕاگەیاند: کە پێکهاتنی هەر جۆرە دامەزراوەیەکی سەربازی لە دەرەوەی چوارچێوەی ئەرتەشی نیشتمانی و هێزە فەرمییە یاساییەکان، پێشێل‌کردنی ئاشکرای پرسی یەکڕیزیی دەوڵەت و پاوان‌بوونی هێز لە بەکارهێنانی هێز دێتە ئەژمار.

ناوبراو بە ئاماژە بە بەهرەوەرگرتن لە کەسانێکی گومان‌ لەسەری وەک ئەفسەران و ئەو هێزانە کە دەستیان لە تاوانی قورسی شەڕدا بووە و پێوشوێنی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیان لەسەرە، شەرعیەتی نیشتمانی ئەو دامەزراوەیە دەباتە ژێر پرسیار، جەختی کرد: یەکگرتوویی و ئاسایشی سووریا لە ڕێگەی بەهرەوەرگرتن لە تاوانبارانی جەنگی و دابەشکاریی چەکدارانە دابین نابێت، بەڵکوو بە پێکهێنان و داڕشتنەوەی ئەرتەشێکی نیشتمانی کۆگر، یاسایی و لە ژێر چاودێریی دەوڵەتێکی ڕەوا کە بەبێ هەڵاواردن، پێکهاتووە لە هەموو خەڵکی سووریا، مومکینە.

Your Comment

You are replying to: .
captcha